Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:32

سوپاسالاری ئەمریکا: هیچ وشەیەکمان نییە گوزارشت لە شکستهێنانی سوپای ئەفغانستان بکات

کوردستان TV
100%


سوپاسالاری ئەمریکا، مارک مێڵی دەربارەی شکستی سوپای ئەفغانستان لە بەرامبەر تاڵیبان لە ماوەی 11 رۆژدا رایگەیاند: هیچ وشەیەکمان نییە گوزارشت لەو شکستە بکات.

مارک مێڵی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن لە پنتاگۆن باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا، نزیکەی پێنج هەزار کەس لە ئەفغانستان براونەتەدەر.

سوپاسالاری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە رەوشی ئەفغانستان ئێجگار مەترسیدارە و بەردەوام لە گۆڕاندایە و کاری لە پێشینەی واشنۆن لەو وڵاتە گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمریکی و ئەو هاووڵاتییانەی ئەفغانستان بووە کە هاوکاری ئەمریکا-یان کردووە.

مارک مێڵی ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا رەوشی فڕۆکەخانەی کابول سەقامگیرە و بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیش وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەنەوە.

سوپاسالاری ئەمریکا، مارک مێڵی دەربارەی پەرتەوازەبوونی سوپای ئەفغانستان لە ماوەیەکی کورتدا، گوتی: "نە من و نە ئەوانی دیکەش هیچ وشەیەکمان بۆ گوزارشتکردن لە شکستهێنانی سوپای ئەفغانستان لە ماوەی 11 رۆژدا، نییە.


لای خۆشیەوە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێڵەکانی پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان کراوەن.

لۆید ئۆستن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا چوار هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە کابول ماون و باسی لەوەش کرد کە هەرچەند بتوانن دەیانەوێت کەسانی زیاتر لە ئەفغانستان ببەنە دەر، بەڵام لەئێستادا نەگەیشتوونەتە ئەو ژمارەیەی دەیانەوێت.

ناوبراو دەربارەی رەوشی ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە خۆیان بگەیەننە فڕۆکەخانەی حامید کارزای لە کابول، رایگەیاند: توانای ئەوەمان نییە بچینە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە و کەسانێکی زۆر بگوازینەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.