Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:22

گه‌رمیان .. لە رووداوێکی هاتووچۆدا پاسکیل سوارێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 18 ى 8 ى 2021 بڵاویكرده‌وه‌،  لەناو شاری کەلار نزیک مزگەوتی بوخاری ئۆتۆمبێلێک لە جۆر ( هۆندا مینی پاص ) لە (پاسکیلێک سوارێک)دەدات ، لەئەنجامی ڕووداوەکە پاسکیل سوارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ ، له‌دایك بووی ساڵی 1969یه‌ و له‌ ئێستاشدا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەست پێکردوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.