لە سنووری قەزای ئامێدی، بۆمبێکی چێندراوی چهكدارانی پەکەکە بە ئۆتۆمبیلێکی هێزهكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی بەدوادا نەبوو.
له راگهیاندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه : ئەمرۆ 18ی ئاب لە سنووری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە هەستاون بەدانانی بۆمبێک لە رێگەی هاتوچۆی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە، لە ئەنجامدا بۆمبە چێندراوەکە بە ئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، تەنیا پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە.
سهربهست لهزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دەربارەی رووداوەکە رایگەیاندووە: پەکەکە ئەمە جاری یەکەمی نییە و بەردەوامە لەو کارە تێکدەرانەیە، دەمانەوێت رای گشتی و خەڵکی کوردستان ئاگاداربکرێنەوە، چەندین جارە پەکەکە ئەم رەفتارانە لە سنووری ئەرکی پێشمەرگەدا دووبارە دەکاتەوە و مەترسی لەسەر سنوورەکان و خەڵکی مەدەنی دروست دەکات.
مینێک کە لە لایەن چهکدارانی پەکەکەوە چێندرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزهکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.