وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان، داوا له ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌كات، كه ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی (2020) رەوانە بکەن.
لە نوسراوێکی وه‌زاره‌تدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی كردووه و رایدهگهێنێت: سەرجەم وەزارەتەکان بەزوترین کات تەرازووی پێداچونەوە بۆماوەی ژمێرەی کۆتایی ساڵی (2020) بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری بنێرن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر وەزارەتێک یاخود فەرمانگەیەک پابەند نەبێت بە ناردنی تەرازوی پێداچونەوە، تەمویلی و گشت خەرجییەکانیان رادەگیرێت لەلایەن وەزارەتمان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.