کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رەتى دەکاتەوە هەڵبژاردنى په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت.
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ناراستن و ره‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه هەڵبژاردنى په‌رله‌مانی عێراق دواده‌خرێت بۆ 22 ى 4 ى 2022 .
راشیگه‌یاند: هیچ بریاڕێك نیه بۆ دواخستنی و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن داواكاری له‌و شێوه‌یه‌یان پێش كه‌ش به كۆمسیاران نه‌كردووه كه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ، راشیگه‌یاند: ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەردەوامە کە بڕیارە لە 10 ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
گوتیشی: 3249 كاندیدی لایه‌نه‌كان به‌شدارن له هه‌ڵبژاردنه‌كه، تا ئێستاكه‌ش هیچ كاندیدێك به فه‌رمی پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه .
ئه‌وه له كاتێكدایه ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18 ى 8 ى 2021 ، ژماره‌یه‌ك له میدیای عێراقی و ناوچه‌كه بڵاویان كرده‌وه: له‌سه‌ر داواكاری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كه شه‌وی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراقی به‌رێوه‌چووه ، پێشنیاز كراوه هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022 دوابخرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.