Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:53

ئه‌مریکا .. ئاگری دارستانەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


ئەو ئاگرەی رۆژانێکە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، درێژەی هەیە لە بەشی باکووری ویلایەتەکە تەشەنە دەسێنێت.
بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا باس لەوە دەکەن، ئاگری ''کالدۆر'' کە کۆتایی هەفتە تەشەنەی سەند لە ناوچەی سیرا نیڤادا بەردەوامە لە تەشەنەسەندن و لانیکەم 50 خانووی سووتاندووە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کارەبا لە ویلایەتەکە ''پاسیفیک گاز ئاند ئێلێکتریک'' ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی دژبە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە گرتوویەتەبەر کارەبای 18 ناوچەی نیشتەجێبوونی لە باکووری کالیفۆرنیا بڕیوە.
بڕینی کارەبا کاریگەری کردووەتە سەر نزیکەی 51 هەزار شوێن.
ئاگری دیکسی کە لە 14ی تەمووزەوە تا ئێستا لە باکووری خۆرئاوای کالیفۆرنیا درێژەی هەیە، تا ئێستا زیاتر لە 200 هەزار هێکتار زەوی دارستانی سووتاندووە.
بەهۆی ئاگرەکەوە ناوچەی گرینڤیڵ-ی مێژوویی باکووری خۆرئاوای ویلایەتەکە کە نزیکەی دوو هەزار کەس تیایدا نیشەجێن بەتەواوی سووتاوە، هەروەها زیاتر لە 180 بینا سووتاون.
ئاگری دیکسی، دووەم گەورەترین ئاگرە لە مێژووی ویلایەتەکەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.