Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:55

تەندروستی هەولێر: بنکەیەکی تایبەت بۆ پێدانی ڤاکسین بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان کرا

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری تەندرووستی هەولێر  رایده‌گه‌ێنێت، بنکەیەکی تەندرووستی بۆ پێدانی ڤاکسین بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوەتەوە.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کە لە شاری هەولێر بنکەیەکی تەندرووستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دیاریکراوە، کردنەوەی بنکەکەشی بۆ مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت گەڕاندەوە.
ده‌شڵێت، کە ماوەی مانگێک دەبێ، کە ژمارەی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین زۆر زیادی کردووە، لە دامودەزگا حکوومی و ناحکوومییەکانیش خواست لەسەر ڤاکسین زیادی کردووە، بۆیە ئەوان بە پێویستیان زانیوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی مافی مرۆڤ، بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بکرێت و، رێککارەکانی پێدانی ڤاکسین پێیان لە هاووڵاتییانی ئاسایی زووتر راپەڕێندرێت، هاوکات بۆ ئەوەی ئەوانیش لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە بێبەش نەبن، بۆیە بنکەیەکی تایبەتیان بۆ کەسانی خاوەنی پێداویستی تایبەت کردووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.