Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:53

واشنتن پۆست: مەلا عەبدولغەنی بەرادەر بە یٔەگەری زۆرەوە سەرۆکی داهاتووی یٔەفغانستان دەبێت

کوردستان TV
100%


راپۆرتێکی ئەمریکی ئەو سەرکردە دیاری دەکات کە ئەفغانستان لە داهاتوودا بەڕێوە دەبات.. ئەو کەسە کێیە؟
دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان توانی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ بکات و حکوومەتی ئەشرەف غەنی بڕۆخێنێت، پرسیارێک لای هەمووان دروستبووە کە ئەویش ئەوەیە: لە قۆناغی داهاتوودا کێ ئەفغانستان بەڕێوە دەبات؟
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە بە ئەگەری زۆرەوە سەرۆکی داهاتووی ئەفغانستان دەبێت.
بەرادەر، سەرکردەی یەکەمی بزووتنەوەی تاڵیبان نییە کە هەندێک پێی وایە، بەڵکوو بە کەسی دووەمی نێو بزووتنەوەکە دادەنرێت لە دوای سەرکردەی بزووتنەوەکە هەیبەتوڵا ئاخونزادە کە تا ئێستا بە ئاشکرا دەرنەکەوتووە.
لای خۆشیەوە پێگەی "ئێکسیۆس" رایگەیاند، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر وەک رووخساری توندی بزووتنەوەکە تەماشا دەکرێت و، یەکێک بوو لە دیارترین دانوستکارەکانی ئاشتی پێشوو.
بە گوتەی گوتەبێژی بزووتنەوەکە، ئەمە یەکەمجارە بەرادەر دوای دوو دەیە پێی بکەوێتە سەر خاکی ئەفغانستان، جێی باسە، دوێنێ سێشەممە بەرادەر گەڕایەوە شاری قەندەهار.
بەرادەر یەکێکە لەوانەی بەشدارییان لە شەڕی دژ بە هێزەکانی سۆڤێیەت لە ئەفغانستان کردووە و، زاوای مەلا موحەممەد عومەر دامەزرێنەری بزووتنەوەی تاڵیبانە، هەروەها بەشداری کردووە لە دامەزراندنی بزووتنەوەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.