Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:48

جۆرج بوش: بەدڵتەنگییەوە چاودێری رووداوە پڕئازارەکانی ئەفغانستان دەکەم

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش، کە لەدوای ھێرشەکانی 11ی ئەیلوول بڕیاری چوونە ناو ئەفغانستانی دەرکرد، رایگەیاند، "زۆر دڵتەنگە" لە بەرامبەر "رووداوە پڕئازارەکانی" ئەفغانستان.

جۆرج دەبلیو بوش و لاورا بۆشی ھاوسەری، لە راگەیەندراوێکدا ھەڵسەنگاندنیان بۆ دوایین دۆخی ئەفغانستان کرد.

جۆرج بوش و لاورا بۆش، خەمناکی خۆیان بۆ خەڵکی مەدەنیی ئەفغانی ستەملێکراو، ئەمریکییەکان و ھاوپەیمانانی ناتۆ کە قوربانییەکی زۆریان داوە دەربڕی.

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەڵێت: من و لاورا زۆر بە دڵتەنگییەوە چاودێری رووداوە پڕ ئازارەکانی ئەفغانستان دەکەین.

جۆرج بوش سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەوانەی لەسەرووی پێشکەوتنی ئەفغانستان بوون ئێستا ژیانیان لە مەترسیدایە و بەڵێنی سەرۆک جۆ بایدن-ی وەبیرھێنایەوە لەبارەی گواستنەوە و دەرکردنی ئەو ئەفغانییانەی کە ھاوکاری ئەمریکا و ھاوپەیمانانی ناتۆیان کردووە و گوتی: "ئەمریکا دەسەڵاتی یاسایی ھەیە بۆ ھەڵگرتنی بەربەستە بیرۆکراسییەکان لە بەردەم پەنابەران لە کاتی قەیرانی مرۆیی بەپەلەدا. لە ئێستادا سەرچاوە و بەرپرسیارێتیمان ھەیە بۆ دابینکردنی رێرەوی سەلامەت بەبێ دواخستن بەهۆكارى بیرۆکراسی. جگە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیمان ھاوپەیمانە بەھێزەکانمانیش ئامادەن یارمەتییان بدەن.

سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوش، متمانەی خۆی بە سوپای ئەمریکا لە بابەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی چۆڵکردن دووپاتکردەوە و رایگەیاند دەیەوێت راستەوخۆ لەگەڵ سەرجەم ئەو سەربازانەی کە لە ئەفغانستان ئەرکیان بەسەربردووە قسە بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.