Erbil 14°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:58

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دوایین پێشهاته‌کانی له‌گه‌ڵ شاندی تاڵیبان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، تاوتوێی پرسه‌ سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندێكی تاڵیبان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ره‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ دۆحه‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی سیاسیی و ئه‌منیی له‌ ئه‌فغانستان، و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل تاوتوێ كراون.

هه‌ر به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ پێویستیی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان، پارێزگاریی كردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی ئه‌فغانستان و گرنگیی هه‌وڵدانی ته‌واو له‌ پێناو گه‌یشپن به‌ سازانی نیشتمانیی و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی گشتگیر كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ په‌یامێكیشدا کە دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی رایگه‌یاندووه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دۆحه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی تاڵیبان كۆبوومه‌وه‌. له‌گه‌ڵیاندا تاوتوێی پرسه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ریه‌ك له‌، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌، پارێزگاریی كردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی ئه‌فغانستان، و سازان و چاره‌سه‌ری سیاسیی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاشتیی و سه‌قامگیریی له‌ وڵاته‌كه، كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.