Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:16

زاخۆ.. پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقام و دروستکردنی ئاوەڕۆی گەڕەکی مەهاباد جێبەجێ کرا

کوردستان TV
100%


لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی ژمارەیەک کۆڵان و دروستکردنی ئاوەڕۆ و ڕاکێشانی هێڵی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەکی مەهابادی زاخۆ جێبەجێ کرا.
پڕۆژەکە لەلایەن تیمە خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ جێبەجێ کرا کە پێکهاتووە لە قیڕتاوکردنی ژمارەیەک کۆڵان لە گەڕەکی مەهاباد، لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆ و ڕاکێشانی هێڵی ئاوی خواردنەوە و گواستنەوەی عاموودی کارەبا و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە، هەروەها شارەوانیی زاخۆ دەڵێ پرۆژەکانیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.