له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و لە چوارچێوەی بایەخدانی وەزارەت بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان، ڕۆژانە تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی چەندین پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان بەڕێوەدەبەن و هەروەها پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی نوێ جێبەجێ دەکەن.
وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: لەم چوارچێوەیەدا تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پرۆسەیەکی فراوانیان بۆ چاککردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود بەڕێوەبرد و شەقامەکەیان نۆژەنکردەوە، کە ئەم شەقامە یەکێکە لە شەقامە جەنجاڵەکانی شاری سلێمانی و ئەم پرۆسەی نۆژەنکردنەوەیەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.