Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:18

وەزارەتی کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

کوردستان TV
100%


  له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی سێشه‌مه‌ 2021/8/17 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت، کۆبونەوەی ژمارە (5) ی ئەنجومەنی راوێژکاری ئەنجام درا.
  وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: سەرەتا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە کرد، دواتر  راپۆرتی لێژنەی بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەی کۆبونەوەکانی پێشووی ئەنجومەنی راوێژکاری خوێندرایەوە.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پاشان لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە بەپێی تایبەتمەندی کێشە و پێشنیار و داواکاریەکانی هاوڵاتیان و پرۆژەکانی سەربەفەرمانگەکان و ب.گشتی پارێزگاکانی سەر بە وەزارەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەتی تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و رێنمایی کشتوکاڵی و پرسی دیراسەکردنی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی واژۆکراوی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی زراعەی عێراقی و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک و پەینی کیمیاوی و هەنگاوەکانی رووبەروبونەوەی دیاردەی ووشکەساڵی و میکانیزمەکانی ساغکردنەوە و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و چەندین بابەتی تری گرنگ  تاوتوێ کران.
 لە کۆتایدا چەندین و بڕیار و راسپاردەی گرنگ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت پەسندکران .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.