Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:11

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێم لە کەمپی مەخموور نیە

کوردستان TV
100%

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە ڕێککەوتی ٢٤/٦/٢٠٢١ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە) لە لێدوانێکدا بۆ پێگەیەکی نێودەوڵەتی چەند نیگەرانییەکی سەبارەت بە بۆردوومانی ئاسمانی کەمپی مەخموور خستەڕوو، هاوکات ئاماژەیان دا بە نالەباری بارودۆخی مرۆیی لە کەمپەکە.

تا ناوەڕاستی ئەم ساڵ، تۆماری حوکمەتی هەرێم ٩٢٨،٦٧٤ ئاوارە و پەنابەری تێدابووە، کە ٦٦٥،٥٠٥یان پەنابەرن و لە وڵاتانی هاوسێوە هاتوون. ٣٠٪ی ئاوارە و پەنابەرەکان لە کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان ٣٦ کەمپە، و زۆرینەی ڕەهایان لە دەرەوەی کەمپەکان ژیان بەڕێدەکەن.

ڕاشیگه‌یاند: سەبارەت بە کەمپی مەخموور، کەمپەکە لە دوای ڕێککەوتی ١٦/١٠/٢٠١٧ هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێم لە کەمپەکە نیە. هەروەها، ژمارەی پەنابەران ڕوو لە هەڵکشانە، بەڵام ناو و ناونیشانیان لە تۆمارە فەرمییەکانی حوکمەتی هەرێمدا نیە. هەنووکە، ژمارەیەک بنکە لەناو کەمپی مەخموور هەن کە لەلایەن گروپێکی چەکداری ڕێگەپێنەدراوەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەرچۆنێک بێت، حوکمەتی هەرێم هەرگیز ڕێی لە هاتووچۆی دانیشتووانی کەمپەکە نەکردووە، بە تایبەتی پیشەوەران، خوێندکاران، و نەخۆشەکان هاتووچۆی ئاساییان هەیە بۆ ناو شاری هەولیر. کەمپی مەخموور لەلایەن نووسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یٔاوارەکان (UNHCR) ناسێندراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: بەپێی زانیارییەکان، هیچ فەرمانگەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپەکە بوونی نیە، تەنها لقی موسڵی ڕێکخراوی (UNHCR) سەردانی کەمپەکە دەکەن. هاوکات، دانیشتووانی کەمپەکە لە ڕووی یٔەمنییەوە، هەڵگری شوناسی عێراقی نین و هیچ دۆکیمێنتێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێ نیە. بەڵام، ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ ناو هەرێم بۆ پەنابەرەکان کراوە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: حوکمەتی هەرێم هەردەم دەستپێشخەر بووە بۆ حەواندنەوەی ئاوارەکان و هەرگیز، سەرەڕای کەمایەسی لە هاوکارییە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان، کەمتەرخەمی لەم بارەیەوە نەنواندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.