كێشه‌ی ئاوی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری زراره‌تی به ڕاكێشانی هێڵێكی ئاو له پرۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه سامان ستار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌ی ئاوی زراره‌تی، ئه‌ویش به ڕاكێشانی هێڵێكی ئاوه له پرۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌چێته بواری ته‌نده‌رینگ و ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: به‌مه‌ش گرفتی كه‌م ئاوی له گونده‌كانی زراره‌تی به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆژه‌یه له سالی 2013 وه داوا ده‌كریت جێ به‌جێ بكرێت به‌ڵام ئه‌مساڵ كابینه‌ی نۆیه‌م ڕه‌زامه‌ندی داوه و ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.