Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:45

مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 75مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز ده‌کات

جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆســتانە لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەكەینەوە
کوردستان TV
100%

بۆ بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.

سڵاوێكی گەرم..

بە بۆنەی 16ی ئاب، یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم هەڤاڵانی پارتی دەكەین‌ و هیوادارین ئەم یادە مێژووییە هاندەر بێ بۆ یەكڕیزی‌ و بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی كوردستان و بەهێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە ڕێگەی چاکسازیی هەمەلایەن و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دەستەبەرکردنی داخوازییەکانی خەڵک .

بەڕێزان..

یادی 75ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموكراتی کوردستان لە کاتێکدایە، ناوچەکە بە قۆناخێكی ئالۆز تێدەپەڕێ، سیاسەتی فراوانخوازی هێزە ئیقلیمیەكان لە هەڵکشان دایە، کە ئارامی ‌و ئاسایشی ناوچەکەیان خستۆتە بەردەم ئەگەری نادیارەوە، هاوکات لێکەوتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق هێندەی تر عێراقی نوقمی قەیران کردووە ، لەو پێوەندە هەرێمی کوردستان سەرەڕای کێشە نێوەخۆییەکانی ، لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئالنگاریانە دایە ، بۆیە لەم کاتەدا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان داوا دەکرێ ، دەرک بە مەترسییەکان بکەن ، لەدەوری کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی کۆببنەوە و پێکەوە رووبەڕووی هەموو تەحەددیەکان ببنەوە .

هەر لەم بۆنەیەدا ، جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆســتانە لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەكەینەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا.

مەكتەبی سیاسیی

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

16ی ئابی 2021

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.