Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:20

له‌ پارێزگای دیاله‌ داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شد و سوپای عێراق

كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 17 ى 8 ى 2021 ،  میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی  بڵاویانكرده‌وه‌، لە پەلامارێکی چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە رێگەی چەکی نیشانەشکێنەوە بۆ سەر خاڵێکی فەوجی یەکی سریەى یەک، لە گوندی عالی لە باکووری قەزای شارەبانی سەربە پارێزگای دیالە، 3 سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ، سەرچاوەیەکی دیکە  به‌میدیاكانی عێراقی راگەیاندووه‌، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی فەوجی چواری گرووپی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری دەریاچەی حەمرین، چەکدارێکی ئەو گرووپە کوژرا و 3ی دیکەش برینداربوون.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.