Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:29

سلێمانی .. تۆمەتبارێک بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد كە بازرگانی پێوە كردبوو.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارێك كە بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكرد، شەوی ڕابردو مەفرەزەکانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر بڕی (250 گرام) مادەی هۆشبەردا لە جۆری كریستاڵ.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، أ لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.