بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.
له راگهیاندراوێكدا ، كۆمهڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویكردهوه: بڕیارەکە بەهۆی کۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق.
راشیدهگهیهنن: ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.