بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ههولێر رایگهیاند کە پرۆژەی ئاوی ئیفراز هیچ کێشەیەکی نییە و ئاوی هەولێر ئاساییە.
زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایدهگهێنێت: ئێستا پڕۆژەکانی ئیفراز 1 و 2 و 3 بە تەواوی توانای خۆیان ئیش دەکەن و هیچ بۆڕییەکی ئیفراز نەشکاوە و ئاوی هەموو گەڕەکەکان ئاساییە.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەلایەن هەندێک کەس بڵاوکراوەتەوە کە گوایە بۆڕی ئاوی ئیفراز شکاوە، ئەو بابەتە تەنها چەواشکاریی و پڕوپاگاندەیە و هیچ ڕاستییەکی تێدانیە و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کێشەیەک نییە و ئاو بە ئاسایی دابین دەکرێ.
بە هەرسێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازەوە نزیکەی لە %60ی ئاوی شاری هەولێر دابین دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.