نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له یادى 16ى ئابدا پەیامێكی بلاوكردۆتهوهو رایدهگهێنێت، پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا بنیاتنه‌ر و پارێزه‌رى سه‌ره‌كیى قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان و فیدرالى و مافه دهستوورییهكانیهتى.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ...
پەیامی جێگری سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان له یادى 16ى ئابدا
له یادى دامەزراندنی پارتیماندا، گەرمترین پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان، جەنابی سەرۆک بارزانی، مه‌كته‌بى سیاسى، سه‌ركردایه‌تى، ته‌واوى مه‌كته‌ب و ده‌سته و ئۆرگانه‌كان، كادیران، ئه‌ندامان، لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى له هه‌ر كوێ بن، ده‌كه‌م. به ڕێز و شكۆوه یادى ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو ژیانیان به كوردستان به‌خشى. پارتى حزبێكى جه‌ماوه‌ریى زیندووه، ئه‌مڕۆ دواى حه‌فتا و پێنج ساڵ ته‌مه‌ن و تێپه‌ڕاندنى چه‌ندین قۆناغى جیاى خه‌باتى ئاشكرا و نهێنى و شۆڕش و حوكمڕانى، به نوێبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و ته‌با له‌گه‌ڵ گیانى سه‌رده‌مدا، هێشتا پێشه‌نگى خه‌باتى گه‌لى كوردستانه بۆ ئازادى. له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆوه یادى ڕابه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى پارتى، بارزانیى نه‌مر و هاوهڵانى ده‌كه‌ینه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گیانیان ده‌نێرین. پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا بنیاتنه‌ر و پارێزه‌رى سه‌ره‌كیى قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان و فیدرالى و مافه دهستوورییهكانیهتى. به ته‌واوى بڕوایه‌وه به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستاندا، به ئومێد و بڕواوه هه‌نگاو ده‌نێت و كار بۆ ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌كات. پارتى خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندى به‌ڕێوه‌بردنه. ڕەنگدانەوەی بیر و بەرنامەی ژیاندۆستانەى پارتی لە حكوومهتداریدا، له گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به تواناكانى ئافرەتان، لاوان، قوتابیان و هه‌موو توێژه‌كانى دیكه، وێنەیەکی سەنگینی بەخشیوەتە وڵات و ڕۆڵ و پێگه‌ى له پێشکەوتنى بەرچاوی کورستان لە بوارى دیموكراسى، ئازادییه‌كان، مافى مرۆڤ و یه‌كسانیدا دیار و به‌رچاوه و کۆمەڵگای کوردستانی بە چەندین بەهای مرۆیی دەوڵەمەندتر کرد. دەستی دۆستایەتیی پارتی هەمیشە بۆ هەمووان واڵا بووە. با له یه‌كتر جیاواز بین، هەڵکردنمان لەگەڵ جیاوازییەکانی یەکتردا، ئەزموون و کولتووری سیاسیمان دەوڵەمەندتر و سەنگینتر و پێگه‌مان به‌هێزتر دەکات. له‌م یاده‌دا جه‌خت له ته‌بایى و یه‌كڕیزیى و پێكه‌وه‌یى له‌نێوان ته‌واوى لایه‌ن و پێكهاته كوردستانییه‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه زامنى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وت و فیدرالى و مافه دهستوورییهكانیهتى، وه‌ك هه‌میشه‌ش ده‌سپێشخه‌ر، داكۆكیكار، هانده‌ر و پارێزه‌ریان ده‌بێت. بەهێزیی پێگەی پارتی کە زادەی نیشتمانپه‌روه‌رى و دڵسۆزیى سەرکردایەتى و ئه‌ندامان و ڕێكخستن و جهماوهرهكهیهتى، لەگەڵ دروستیی ڕێبازە سیاسییەکەی، ئەرک و بەرپرسیاریهتییهكانى زیاتر دەکات، ئەمەش پلان و کاری زیاترمان لێ دەخوازێت. لەم یاده‌دا سوپاسی یەکە بە یەکەی ئەندامان و جه‌ماوه‌رى دڵسۆزى پارتى دەکەم کە هەمیشە نموونەی خۆڕاگری، ئەمەکداری، نیشتمانپه‌روه‌رى و به‌رپرسیاریه‌تى بوون و له‌پێناو ئازادى و سه‌ركه‌وتنى كوردستاندا، هه‌موو قوربانییه‌كیان داوه. بەرز و پیرۆز بێت یادى ١٦ی ئاب، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
16ى ئابى 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.