شانه‌ی ئه‌منی سه‌ر به هێزه هاوبه‌شه‌كان عێراق له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له پارێزگای نه‌ینه‌وا گروپێكی 7 كه‌سی مه‌ترسیدارتر له داعش ده‌ستگیركران.
ڕاشیگه‌یاندووه: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گروپێكی مه‌ترسیداری 7 كه‌سی به ناوه‌كانی (ئه‌بو زینه ، ئه‌بو سۆفیان، ئه‌بو ئه‌نه‌س، ئه‌بو فه‌هد، ئه‌بو موجاهید، ئه‌بو سه‌یف) ده‌ستگیركران كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و له سێداره‌دانیان له لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووبوو.
به پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه ئه‌و گروپه چه‌ندان كاری تیرۆرستی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه و دوای ده‌ستگیركردنیشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه تاوانی گه‌وره‌ی تیرۆرستیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام داوه و به پێی بڕیاری دادوه‌ریش فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.