Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:28

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەكشەممە 15ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە میكلۆش سابۆ جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر نامەی پیرۆزبایی سەرۆكوەزیرانی هەنگاریای بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی سەرۆك بارزانی و یادی حەفتاوپێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كرد.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هەنگاریا كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.