Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:17

وەزارەتی ناوخۆ بریاڕێکی نوێی دەرکرد

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاری دا، بە چەند مەرجێك، ڕێگە بە هەندێك جۆر ئۆتۆمبێل بدرێت، تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن.

بە گوێرەی ئەو فەرمانەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ له‌ رۆژی 5 ى 8 ى 2021 ،  ده‌رچووه‌ و تێیدا هاتووه‌: وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داوە كە ڕێگە بدرێت بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) تۆمارن، تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن، بەو مەرجەی تابلۆكە لەو بەڕێوەبەرایەتییانە چاپ كرابێت و ئۆتۆمبێلەكەش كارتی تایبەتی بۆ ڕێكخرابێت كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەردەچێت و ڕێگە بە گەشتكردنی دەدرێت زیاتر لە جارێك.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: هەر كاتێك ئەو ئۆتۆمبێلە لە گەشتەكەی گەڕایەوە، پێویست ناكات تابلۆ ئینگلیزییەكە لێ بكاتەوە.
سزای ئەوەش بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان دانراوە كە لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕگەكانی یەكەم و دووەمی فەرمانە وزارییەكە، بڕی (500) هەزار دینار پێبژاردنی لێ وەردەگیرێت.
جگە لەوەی خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێك تابلۆ بە زمانی ئینگلیزی ببەستێت بەبێ رەچاوكردنی خاڵی یەكەم، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و بەپێی ماددە (279) لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێتە دادگا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.