Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:25

زاخۆ.. پرۆژەیەکی ڕاکێشانی هێڵی ئاو و قیڕتاوکردن تەواو کرا

کوردستان TV
100%


تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ڕاكێشانی هێڵی ئاو و لێدانی ئاوەڕۆیان لە گەڕەكی كارێز لە سنووری شارەوانییەكە كۆتایی پێهێنا كە پرۆژەكە كاریگەری زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە دەبێت.
پرۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ كرا، پێكهاتووە لە قیڕتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان و هەروەها ڕاكێشانی هێڵی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی 2000مەتر و گواستنەوەی عاموودی كارەبا و لێدانی ئاوەڕۆ لە سنووری گەڕەكی كارێز، ئەمەیش لە چوارچێوەی پرۆژەكانی شارەوانیی زاخۆیە و بەردەوامی دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.