مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به ته‌قه‌كردن .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 15 ى 8 ى 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار له شاری سلێمانی به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان چه‌ند كه‌سێكه‌وه شه‌ڕو ئاڵۆزی دروست بوو و ته‌قه كرا ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد .
راشیده‌گه‌یه‌نن: پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تباران ( ك ، د ، ح ) ( س،ج ، ق )
ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و چه‌كێك له جۆری ده‌مانچه‌دا .
پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405-31
له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.