ڕافائێل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد كرد، ئیداره‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ڤاران تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وپێنج واژووكردوهو یاریزانه‌كه‌ش درێسی ژماره نۆزده‌ی له پێكهاته‌ی مان ی‌و پێبه‌خشراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی به‌ریتانیا، بڕی گرێبه‌ستی ڤاران له‌گه‌ڵ مان یونایتد چل ویه‌ك ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینیه، ئه‌م یاریزانه له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا هه‌ژده نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساش نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی بردۆته‌وه، ڤارانی ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ سێیه‌م یاریزانه كه له‌م هاوینه‌دا ده‌چێته ڕیزی مان یونایتد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو جادۆن سانشۆی ناوهڕاستكارو تۆم هیتۆنی گۆڵپارێزی په‌یوه‌ندیان به ڕیزی یانه‌كه كرد.
ڕافائێل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.