Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:22

له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا مانچسته‌ریونایتد سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر لیدز یونایتد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی لیدز یونایتدی میوانی برده‌وه‌.
 یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای ئۆڵد ترافۆرد له‌ شاری مانچسته‌ر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ خوله‌كی 30 دا، برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی گۆڵێكی بۆ مان یونایتد تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و سێ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان لوك ئایلینگ گۆڵی به‌رامبه‌ری لیدز یونایتدی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان یاریزان ماسۆن گرینوود گۆڵی دووه‌می ئه‌هریمه‌نی سووری له‌ خوله‌كی په‌نجاودوو تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، برونۆ فێرناندیز گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا، دواتر هه‌مان یاریزان سوودی له‌ ده‌رفه‌تێك بینی و گۆڵی سێیه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی شه‌ست تۆماركردو بووه‌ هاتریكی یاری.
 له‌ خوله‌كی شه‌ست وهه‌شتیش، فرێدی به‌ڕازیلی، گۆڵی پێنجه‌می مان یونایتدی به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌ریونایتد یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ مسۆگه‌ركرد .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.