چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌بێ شه‌ڕ شاری جهل ئاباد –یان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵكرد.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆنتڕۆڵكردنی مه‌زار شه‌ریف، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌بێ شه‌ڕ شاری جهل ئاباد –یان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵكرد، كه‌دوا شوێن بوو له باكووری وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه مابوو.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌فغانی له جهل ئاباد به رۆیته‌ری راگه‌یاندووه، له ئێستادا هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك له جه‌لال ئاباد نییه، چونكه ده‌سه‌ڵاتداری شاره‌كه خۆی راده‌ستی تاڵیبان كردووه.
جێگای ئاماژه پێدانه چه‌كدارانی تاڵیبان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شاریان له ئه‌فغانستان كۆنتڕۆلِكردووه، به‌خێرایی به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنی كابوڵی پایته‌خت هه‌نگاو ده‌نێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.