Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:33

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەید ئەشرەف ئاڵچی پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەری باكوور (سەید ئەشرەف ئاڵچی)ـی برای خوالێخۆشبوو (شەرەفەدین ئاڵچی)ـمان پێ گەیشت.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی  تێكۆشەر و وڵاتپارێزی سەید ئەشرەف ئاڵچی و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و جەماوەری باكووری كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم كە خوالێخۆشبوو سەید ئەشرەف ئاڵچی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٤ـی ئابی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.