Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:46

ژاپۆن هه‌وڵ ده‌دات خۆراک له‌سه‌ر مانگ به‌رهه‌م بهێنێت

کوردستان TV
100%

ژاپۆن به‌ هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت توێژینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت سه‌رچاوه‌كانی خۆراك له‌سه‌ر مانگ به‌رهه‌م بهێندرێن.
ئاژانسی Kyodo بڵاوی كرده‌وه‌ حكوومه‌ت و ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی بۆشاییی ئاسمانی ژاپۆن JAXA به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی سه‌رچاوه‌كانی خۆراك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مانگ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئامانج له‌ پڕۆژه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ بودجه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر مانگ خۆراك به‌رهه‌م بهێندرێت و پێداویستی بۆ خۆراك پڕ بكرێته‌وه‌.
پرۆژه‌كه‌ كه‌ هانی كه‌رتی تایبه‌تیشی تیادا ده‌درێت، هه‌ریه‌ك Space Foodsphere، Ajinomoto و NTT Data به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی Morgan Stanley داهاتی پیشه‌سازیی بۆشاییی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئێستا 350 ملیار دۆلاره‌ له‌ 2040دا ده‌گاته‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.