ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری جێگری پارێزگار و سه‌رۆكى شاره‌وانى و قایماقامى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوى هه‌ولێر، سه‌ردانى گه‌ڕه‌كى پێنجى حه‌سارۆكیان كرد، له نزیكه‌وه به‌هاناى هاووڵاتیانه‌وه چوو، كه بێ ئاوى، ته‌نگى پێ هه‌ڵ چنیبوون.
پارێزگاری هه‌ولێر به ده‌م داواكارییه‌كانى گه‌ڕه‌كى پێنجى حه‌سارۆك چوو، پێى راگه‌یاندن، تیمى حكومه‌ت له‌خزمه‌تى ئێوه‌دایه، فه‌رموون گله‌یی و داواكارییه‌كانتان بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر به‌هاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاند، هه‌ر سێ ئیفرازى (1،2،3)، به‌ردرایه‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى تایبه‌تمه‌ند به پرسسى ئاو، راسپێردران كه ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه، بكرێت.
ئومێد خۆشناو، روونیشیكرده‌وه، له‌هه‌ر كوێیه‌ك پێویست بێت، بیر لێبدرێت، یاخوود هه‌ر بیرێك كه‌م و كوڕى هه‌بێت، پارێزگاى هه‌ولێر به خێراترین ماوه، بۆ دابینكردنى ئاو، بیر هه‌ڵده‌كه‌نێت، یاخوود كه‌م و كوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پێشى راگه‌یاندن، له ئێستاشدا ئه‌وه‌ى بێ ئاوه، تانكه‌ری ئاومان بۆ هێناون، تا ئه‌و چاره‌سه‌رییه هونه‌رییانه ده‌كرێت، به‌تانكه‌ر به‌رده‌وام ئاوتان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌شیپێكرد، باخچه‌ى به‌رده‌م ماڵه‌كان له قۆناغى ئێستادا ئاوى زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر ده‌پچڕێندرێت، ئه‌وه‌ى دووباره ئاوى زێده‌ڕۆیی بۆ باخچه‌ى كۆڵانه‌كان رابكێشێت، به‌پێى یاسا، باخچه‌كه‌ى لاده‌برێت و تێكده‌درێت، چونكه ئه‌و باخچانه، هۆكاری كه‌مى ئاوى پاكه، له‌و گه‌ڕه‌كه و له ته‌واوى گه‌ڕه‌كه‌كانى شاری هه‌ولێر.
له‌به‌رامبه‌ردا، هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كى پێنجى حه‌سارۆك، سوپاسى هاتنى پارێزگاری هه‌ولێریانكرد، كه به‌ده‌م كێشه‌كانییان چوو، خودى خۆی و تیمه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م گله‌یی هاوڵاتیانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه وه‌ستا و چاره‌سه‌رییه‌كانى له‌وێ راگه‌یاند.
پارێزگاری هه‌ولێر به‌ده‌م هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌کى پێنجى حه‌سارۆک چوو، له‌وێ چاره‌سه‌رییه‌کانى راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.