کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان وگواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی وەزارەت لە وانە تیمەکانی چاککردنەوە بکرێت.
وەزارەتی کارەبا تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی خۆپارێزیی پیشەیی بۆ تیمەکانی دابین کردووە و رێنمایی پیویستیش بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی کار و پاراستنی گیانی تیمەکانی دەرکردووە.
هەر بەڕێوەبەر یان فەرمانبەرێکی وەزارەت لە میانەی جێبەجێکردنی کارەکانیدا، کەلوپەلی خۆپارێزی پیشەیی بەکار نەهێنت لە بەرانبەر پاراستنی گیانی خۆی و هاوکارانی کەمتەرخەمی بنوێنێت و پابەندی رێنماییەکان نەبێت لێى قبوڵ ناكریت. وەزارەت بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەر و تیمەکانی، هەموو رێوشوێنێک دەگرێتە بەر و رێگە بە هیچ جۆرە خەمساردی و پابەند نەبوونێک بە رێنماییەکان نادرێت و بە توندیش چاودێریی پرۆسەکانی خۆپارێزیی پێشەیی دەکرێت.
وەزیری کارەبا: رێگە بە کەمتەرخەمی لە خۆپارێزی پیشەیی تیمەکانی کارەبا نادەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.