Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:23

لە حەوت پارێزگای رۆژهەڵاتی تورکیا پێشبینی بارانی بەلێزمە دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینجان، ئه‌ردەخان، قەرس، دەرسیم، ئاگری و ئیدر پێشبینی هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە دەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ناوچه‌كه‌، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە تەواوی ناوچەکەدا ئاسمان هەوراوی دەبێت.

لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینجان، ئه‌ردەخان، قەرس، دەرسیم، ئاگری و ئیدر لە دوای نیوەڕۆوە پێشبینی هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە دەکرێت. ئەگەری ئەوەش هەیە کە بارانەکە دەوروبەری ئەرزەڕۆم، قەرس و ئه‌ردەخان بگرێتەوە.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکە، بەشێوەیەکی ئاسایی دەمێننەوە و با لە باکوورەوە بە خێراییەکی کەم و ناوبەناو مامناوەند هەڵدەکات.

به‌ رۆژ بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدر 33، لە ئاگری 31، لە ئەرزینجان 29، لە دەرسیم 27، لە قەرس 26، لە ئەرزەڕۆم 21 و لە ئه‌ردەخان 20 پلە دەبێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.