Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:35

له‌ بۆندس لیگادا بایرن میونشن و بروسیا مونشن گلادباخ یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیای ناسراو به‌ بۆندس لیگا بۆ وه‌رزی 2021 -2022 به‌یاری نێوان بروسیا مونشن گلادباخ و بایرن میونشن ده‌ستی پێكرد.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای بروسیا پارك به‌رێوه‌ چوو ، خاوه‌ن یاریگا به‌ هێرش و فشار ده‌ستیان به‌یاریه‌كه‌ كردو له‌ خوله‌كی  10 حه‌سه‌ن بلیای فه‌ره‌نسی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ بروسیا مونشن گلادباخ تۆمار كرد .
 به‌ر له‌ ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌سێ خوله‌ك ئه‌ستێره‌و گۆلكاری یانه‌ی باڤاری رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی به‌تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ .
 له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌ خۆوه‌ نه‌بینی و بروسیا مونشن گلادباخ له‌ناو یاریگای خۆی خاڵیكی له‌ یانه‌ی بایرن میونشنی پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردو و خاوه‌ن سیو یه‌ك نازناوی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.