ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان، رایدهگهێنێت: به‌پێى نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کراوه، ڕه‌زامه‌ندى نیشان دراوه به خه‌رجکردنى شایسته داراییه‌کانى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مانگه‌کانى (2 و 3)ی ئه‌مساڵ له سنوورى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کان.
راشیدهگهێنێت: ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له ڕێگەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى له پارێزگاکان سه‌رقاڵى ئاماده‌کرنى لیستى ناوى مامۆستایانى وانه‌بێژه، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا هه‌ر مامۆستایه‌ک بڕى شایسته‌ى خۆى پێ بدرێت.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: خهرجکرنى بڕه پاره‌که بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌شه وانه ده‌بێت، واته چه‌ند (حسه) وانه‌ى گوتبێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شایستهکهى بۆ خه‌رج ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده له مانگى (12،11) ساڵى ڕابردوو ده‌وامى قوتابخانه‌کان به‌ته‌واوى ڕاگیرابوو، به‌ڵام حکوومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ک بڕپارهیهکى خه‌رج کرد، که ئه‌وه‌ش جێگه‌ى ده‌ستخۆشى بوو.
جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان ده‌شڵێت: ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌رقاڵى کۆکرنه‌وه و به داتابهیسکردنى ناوى سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژین له هه‌رێمى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیک بکرێنه گرێبه‌ست، ئه‌مه‌ش بێگومان به له‌به‌رچاوگرتنى بارى داراییى حکوومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نرێت.
پاره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ خه‌رج ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.