گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، جۆن كێربی ئاشكرای كرد ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رباز كردنی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كابوڵ، ده‌ستی پێ كردووه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه سه‌ربازه‌كان وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ریان.
جۆن كێربی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا لێدوانی له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رباز كردنی دیپلۆماتکاراكانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابوڵ، دا.
كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سێ به‌تالیۆنی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێ كه‌وتوون بۆ ده‌رباز كردنی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له ناوچه‌كه ده‌بن و ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن باسی له‌وه‌ش كرد نزیكه‌ی سێ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه كراون و رێوشوێنی پێویستی ئه‌منیی له كابوڵ گیراوه‌ته به‌ر، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌رباز كردن نێردراون مافی به‌رگریی له خۆكردنیان له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا هه‌یه و وه‌ڵامی هه‌ر جۆره په‌لامارێك ده‌ده‌نه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رووبه‌رڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا و چه‌كدارانی تاڵیبان، جۆن كێربی رایگه‌یاند:
"ناتوانم ئاینده ببینم به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كران، ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا كه پێویست بوو بیكه‌ن، واته به شێوه‌یه‌كی جددیی پاشه‌كشه‌یان به تواناكانی ئه‌لقاعیده كرد و ئه‌و دۆخه‌یان نه‌هێشت كه ئه‌فغانستان ببێته كه‌نارێكی ئارامی هێرشه‌كانی دژ بە ئه‌مریكا".
كێربی باسی له‌وه‌ش كرد له ماوه‌ی 20٠ ساڵدا ئه‌مریكا هه‌موو پشتیوانییه‌كی حكوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانی كردووه و ئیتر پێویسته حكوومه‌تی وڵاته‌كه رژدیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاڵیباندا نیشان بده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاری له پێشینه‌ی ئه‌وان له ئێستادا بریتییه له كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و كارمه‌نده ئه‌مریكییه‌كان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پرۆسه‌ی دانوستان له ئه‌فغانستان درێژه‌ی هه‌یه و به‌پێویستی زانی تاڵیبان به‌شداریی چالاك له دانوستانه‌كاندا بكات و كاربكات له پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی سیاسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.