دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هونه‌رمه‌ند گۆڤار ئه‌نوه‌ر باری ته‌ندروستی تێكچوو، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه له ئێستادا باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمێدی گۆڤار ئه‌نوه‌ر جێگیره .
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هونه‌رمه‌ند گۆڤار به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: "له ئێستادا باری ته‌ندروستیم زۆر باشه".
هه‌روه‌ها گوتی "دوێنێ به‌سووكی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووم ، سوپاس بۆ خودا له ئێستا باری ته‌ندروستیم زۆرباشه سوپاسی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه".
هونه‌رمه‌ند گۆڤار، ناوی ته‌واوی (گۆڤار ئه‌نوه‌ر ڕه‌سول)ـه" ساڵی 1978 له گه‌ڕه‌كی كورانی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه" ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ (حه‌نان خان) هاوسه‌رگیری كردووه و دوو كچ و كوڕێكی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (بارڤین/ دووڤیان/ وارڤین" ساڵی 1993 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه به‌شانۆگه‌ری (دكتۆر نه‌خۆشم) له نووسین و ده‌رهێنانی خۆی بووه و ڕۆڵیشی بینیوه" دواتر هه‌ر له ئاماده‌و ده‌رهێنانی خۆی شانۆگه‌ری (جه‌وهه‌ر سه‌لیم سه‌رمایه‌دار)ی نمایش كردووه‌و ڕۆڵیشی بینیوه" .
هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و سینمایی كردووه ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر كاری كردووه وه‌ك (ته‌ڵعه‌ت سامان/ هیوا سوعاد/ سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان/ فه‌رهاد شه‌ریف/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس/ ژیلوان تاهیر/ مه‌هدی حه‌سه‌ن/ شه‌وكه‌ت ئه‌مین/ حوسێن نیسری/ سه‌ڵاح حه‌سه‌ن/ موئه‌یه‌د فه‌قێ/ تاریق ئاكره‌یی/ هاوار حه‌مید)" به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌وانه (ژوان/ خه‌نده‌ی گورگ/ ته‌لاری مه‌زن/ ڕه‌حمه‌تی/ مه‌زاد خانه/ گێله پیاو)" ئێستاش فه‌رمانبه‌ره له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ" .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.