له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ده‌كات.
رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌رچی زووه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات.
گوتیشی، ئه‌و نه‌وته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه نییه كه به‌غدا ده‌ینارد بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، به‌ڵام به‌غداش ئه‌ركییه‌تی به‌شێك له‌و نه‌وته دابین بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت به نرخی 45 هه‌زار دینار سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه سارده‌كان ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما و باران ده‌بێت.
نه‌وتی حكوومی نرخه‌كه‌ی كه‌متره له نه‌وتی بازرگانی و بۆ یه‌ك به‌رمیل بڕی 45 هه‌زار دینار بۆ هاووڵاتییانی ناوشار و بڕی 46 هه‌زار دیناریش بۆ هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر خێزانێكیش یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت كه بڕی 210 لیتر ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.