Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:20

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: حکومەتی عێراق پلانی هەیە سەرجەم کەمپەکان لە عێراق دابخات 

بە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە
کەمپ
کوردستان TV
100%

حکومەتی عێراق پلانی هەیە سەرجەم کەمپەکان لە عێراق دابخات بە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە. 

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: له‌ ماوه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ توانیومانه‌ 50 كه‌مپ دابخه‌ین، ئێستا لە عێراق تەنیا 37 هەزار خێزانی ئاوارە ماون، کە زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانن و خەڵکی شنگالن، نزیکەی 26 کەمپ لە کوردستان ماون لەگەڵ دوو کەمپی دیکە، یەکێکیان لە جەدعە لە موسڵ و ئەوی دیکە لە فەللوجەیە و ئێمە بەردەوامین لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان. 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیارێکی نێودەوڵەتی هەیە تاوەکو ئاواره‌كان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام ئێمە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و هێزە ئەمنییەکان بڕیارمانداوە، تەنیا ئەوانە دەگەڕێندرێنەوە، کە وردبینیی ئەمنییان بۆ دەکرێت و گومانی ئەمنی و دادوەرییان لەسەر نەبێت. 

هەروەها دەبێت لەڕووی دەروونییەوە ئامادەبکرێنەوە، ئێستا 96 خێزان گەڕێندراونەتەوە موسڵ، ئەمانە هیچ دۆسیە و گومانێکی ئەمنی و دادگایان لەسەر نەبووە. 

ئێستا لە رێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاردەکەین بۆ دووبارە ئامادەکردنەوەیان تاوەکو بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. 

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌، ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌ كه‌مپی هۆلن له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، ئاسته‌نگێكی دیكه‌یه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراق بووه‌ته‌وه‌، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەمپی هۆل 61 هەزار کەس لەخۆدەگرێت، زۆربەیان کەسوکاری چەکدارانی داعشن و بەشی هەرە زۆریان ژن و منداڵن و هەڵگری و ره‌گه‌زنامه‌ی 37 وڵاتن، کە 30 هەزاریان عێراقین، تاوەکو ئێستا 96 خێزانی ئەو کەمپە گەڕێندراونەتەوە زیدی خۆیان له‌ نەینەوا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.