ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی فریق جەمال محمد سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق ئەوەل عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، بە ئامادەبوونی جەنەڕاڵ فۆگارتی بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە عێراق، هەردوو شاندی باڵای هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، باسیان لە ئیشوکارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان و دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرد. هەرلە کۆبوونەوەکەدا، هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و کاری هاوبەش تاوتوێ کرا.
هەر ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵا سەردانی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی هەولێریان کرد، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی گشت بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش، کە تیایدا جەختیان لە گرنگی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش و کاری هاوبەش کردەوە، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش ڕۆڵیان هەبێت لەپاڵپشتی و سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.