Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:31

چێڵسی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو، هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی و ڤیاریاڵی ئیسپانی له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، لە یاریگای ویندسۆر پارک   له‌ وڵاتی ئێرله‌ندای باكوور رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌. 
 دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی یاسایی و بە هەردوو نیوەی زیادکراوەوە له‌ تایمه‌كانی یارییه‌كه‌دا بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1 - 1 کۆتاییهات،  چێڵسی ئینگلیزی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە  به‌ ئه‌نجامی 6 - 5 سەرکەوتنیانیان به‌سه‌ر ڤیاریاڵی ئیسپانی تۆماركرد و بوونه‌ پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا.
یانەی چێڵسی بۆ دووەمجارە لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامه‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و . کە پێشتر 3 جار  شكستی هێناوه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ، بایرن میونشن ، لیڤه‌رپول له‌ ساڵه‌كانی  2012، 2013 و 2019.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.