ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگهیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەکۆتا ھات.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند کە لە٢٠٢١/٨/١پرۆسەی وەرگرتنی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هاتووە و بڕیاربوو ٣٧٥٠٠٠ سێ سەدوحەفتاو پێنج هەزار تەن وەربگیرێت، بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و زۆری ئەو گەنمەی کەدەهات سونە لێیدابوو نەتوانرا وەربگیرێت.
لە لایەکی ترەوە لە ٢٠٢١/٦/٢٢پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێم دەستی پێکردو لەشارەکانی ناوەڕاست وخوارووی عێراق لە٢٠٢١/٤/١٢دەستی پێ کرد و جوتیارەکان بەشێک لە گەنمەکانیان ناردبووە ئەو سایلوانە و لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش بڕێک گەنمیان بە پارەی نەقدی وەرگرت هەموو ئەوهۆکارانە وای کرد کە لە هەرێم تەنها ١٢٥٫٤٨٢٫٦٣٠سەدو بیست وپێنج هەزار وچوارسەدو هەشتاو دوتەن و شەش سەدوسی کیلۆ وەربگیرێت بەم شێوەیی لای خوارەوە :-
سلێمانی:- ٧٣٫٣١١٫١٥٠حەفتاوسێ هەزارو سێ سەدویازدە تەن و سەدو پەنجا کیلۆ
هەولێر: ٤٦٫١٨٧٫٧٢٠چل وشەش هەزارو سەدوهەشتاو حەوت تەن وحەوت سەدو بیست کیلۆ
دهۆک: ٦٫٩٨٣٫٧٦٠شەش هەزارو نۆسە دو هەشتاو سێ تەن و حەوت سەدو شەست کیلۆ بووە بەڕێژەی لەسەدا سی و سێ وەرگیراوە لە هەرێم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.