بارهگای بارزانی له دوو پهیامدا سەرەخۆشی له خانەوادەی فواد عەلی و خانەوادەی محەمەد ئەمین ئەحمەد محەمەد دهكات.
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی فواد عەلی
بەڕێزان، لە خانەوادەی فواد عەلی و ستافی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمەندی دڵسۆز و لێهاتووی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی كاكە (فواد عەلی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان و تەواوی خزم و دۆستانیان و دەزگای سەلاتەیتی كوردستان تیڤی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی كاكە فواد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكار و هاوكارانی لە كوردستان تیڤی ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
11ـى8ـى2021
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد ئەمین ئەحمەد محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد ئەمین ئەحمەد محەمەد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری حاجیاوا (محەمەد ئەمین ئەحمەد محەمەد) ناسراو بە(حەمەئەمین مامەڵڵا قەرەتەپەیی)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
11ـى8ـى2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.