Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:28

سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان: هه‌واڵی کۆچی له‌ناکاوی هاوکارمان فوئاد عه‌لی دڵگران و غه‌مباری کردین

کوردستان TV
100%

ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كوچی دوایی فوئاد عه‌لی كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ،برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كردووه‌، كه‌ تیایدا هاتووه‌..

هه‌واڵی كۆچی له‌ناكاوی هاوكارمان فوئاد عه‌لی دڵگران و غه‌مباری كردین،به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌، هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و هه‌موو هاوكارانم له‌ كوردستان تیڤی ده‌كه‌م و له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه‌ ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو، كه‌ رۆژنامه‌نووسێكی چالاك و خۆشه‌ویست و له‌خۆبردوو بوو، هیوادارم ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشیتان بێت.

شه‌وی رابردوو فوئاد عه‌لی، كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.