Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:29

بەرمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 70 دۆلار و 67 سەنت

کوردستان TV
100%

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە 70 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 71 دۆلار و 24 سەنت و رۆژەکەی بە 70 دۆلار و 63 سەنت تەواو کرد، ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:05دا، بە بەراورد بە کاتی داخستن بەڕێژەی لە سەدا 0،05 به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە 70 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە 68 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 70 دۆلار و 76 سەنت بۆ 70 دۆلار و 86 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 70 دۆلار و 51 سه‌نت بۆ 70 دۆلار و 36 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.