له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: کارمەندی تیمی کارەبای چەمچەماڵ به‌ناوی (کەریم عەبدولحەمید کەریم) لە کاتی جێبەجێکردنی کارەکەی، تەزووی کارەبا لێی دەدات و بۆ نەخۆشخانە دەگوازریتەوە، بەڵام هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه:
تیمێکی کارەبای چەمچەماڵ رۆژی (2021/8/7) بە مەبەستی چارەسەر کردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە) سەردانی شوێنەکە دەکەن و لە کاتی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تەزووی کارەبا لەو کارمەندە دەدات و بۆ نەخۆشخانە دەگوزاڕێتەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: کەریم عەبدولحەمید ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستیی جێگرە.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە و وەزارەتی تەندروستی هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ چارەسەریی ئەم کارمەندە پێشکەش دەکات و پاراستنی گیانی کارمەندەکانی لە کارە پێشینەکانی دادەنێت.
وه‌زاره‌تی کاره‌با: کارمه‌ندێکمان به ته‌زووی کاره‌با هه‌ردوو ده‌ستی ده‌بردڕێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.