ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، عه‌بیر سه‌لیم ناسر، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا له كاتی به‌جێ هێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و تیرۆر كرا.
له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندازیار عه‌بیر ئه‌لخه‌فاجی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ناوبراو له‌كاتی سه‌رپه‌رشتی كردنی تێكدان و ڕووخاندنی هه‌ڵمه‌تێكی " ته‌جاوز" زیاده‌ڕۆ، له گه‌ڕه‌كی مه‌عمه‌لچی ، له لایه‌ن به‌شێك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و به سه‌ختی بریندار كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ ناوبراو گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.