لە ئێران له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 508 کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 95 هه‌زار و 111 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی پەتای کۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 39 هەزار و 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەوانەیش چوار هه‌زار تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا گەیشتووەتە، چوار ملیۆن و 238 هەزار و 676 کەس، 508 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 95 هه‌زار و 111 كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی شەش هه‌زار و 749 کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان و تا ئێستا، سێ ملیۆن و 591 هه‌زار و 313 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
لە ئێران کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 83 ملیۆن کەسە، به تێكڕایی تا ئێستا 26 ملیۆن و 683 هه‌زار و 686 پشكنین ئه‌نجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 13 ملیۆن و 520 هه‌زار و 127 كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ سێ ملیۆن و 274 هه‌زار و 980 كه‌س به‌كارهێندراوه.
بەم شێوەیە تا ئێستا 16 ملیۆن و 795 هەزار و 107 دۆز ڤاکسین لە سەرانسەری ئێران بەکارهێنراوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی گرووپی جێ مەترسییەکان لە ئێران، 336 شار لە لیستی سوور، 84 شار لە لیستی پرتەقاڵی، 28 شار لە لیستی زەرددان و چوونە ناوەوە و دەرچوونی ئۆتۆمبێل لەو شارانەی لە لیستی سوور و زەردان قەدەغەکراوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له 19ی شوباتی 2020 له شاری قوم تۆمار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.