Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:40

هه‌ولێر.. هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و پارێزگای هەولێر، هەڵمەتێکی فراوان لەسنوری هەر شەش شارەوانیمان بۆ بڕینی سەرپێچییەکانی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل دەستیپێکرد.

لەو هەڵمەتەدا تیمەکانمان لە سنوری دیاریکراوی خۆیان ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە شووشتنگەکان دەدەن کە پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە لەکاتی مۆڵەتی دامەزراندنی شووشتنگە پێیاندراوە ئەویش دانانی ڕیسایکلینە بۆ شووشتنگەکان، دوای ماوەی دیاریکراو هەر شووشتنگەیەک پابەند نەبێت سزادەدرێت بە پێ بژاردن و دادەخرێت.

ئەم هەڵمەتەی بڕینی سەرپێچیەکانی بەکارهێنانی ئاوی خاوێن لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ وشکەساڵییە و ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی کەمیکردووە بەشێکی گەڕەکەکان کێشەی کەمی ئاوی خاوێنیان هەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.